کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەرزی دەرەکیی ئێران زیادی کردووە

12:23 - 18 جۆزەردان 2721

قەرزی دەرەکیی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٩٩ دا بەنیسبەت ساڵانی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی بانکی ناوەندیی ئێران ڕێژەی قەرزی دەرەکیی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٩٩دا بەنیسبەت ساڵی ٩٨ بە بڕی ٩ میلیارد و ١٤٢ میلیۆن دۆلار زیادی کردووە.

ڕێژەی قەرزی نزیک ماوەی ئێران نزیک بە ١.٩ میلیارد و قەرزی درێژماوەی ئەو وڵاتە نزیک بە ٧.١ میلیارد دلار ڕاگەیەندراوە.

قەرزی دەرەکیی ئێران لە ساڵی ٩٨دا ٩ میلیارد و ٣١ ملیۆن دۆلار بووە و لە کۆتایی ساڵی ٩٩دا بە بڕی ١١١ میلیۆن دۆلار ئەو قەرزە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٩ میلیارد و ١٤٢ ملیۆن دۆلار.

کۆی قەرزی دەرەکیی ئێران دەگەڕێنەوە بۆ ئەو یارمەتییانەی کە لە بانکی جیهانی و ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی تێچووی ماڵیی خۆی کەڵکی لێ وەردەگرێت.