کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەرزەکانی ئێران گەیشتووەتە ٨ میلیارد و ٨٤٠ ملیۆن دۆلار

11:06 - 18 رەزبەر 2721

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بانکی ناوەندی، ڕێژەی قەرزەکانی ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە ٨ میلیارد و ٨٤٠ ملیۆن دۆلار کە ئەو بابەتە بۆ وڵاتێکی وەک ئێران کە پێوەندیی ئابووریی لەگەڵ دنیای دەرەوە پچڕاوە، ئەرێنی نییە.

ئەو وڵاتانەی کە بازرگانیی زیاتریان لەگەڵ وڵاتانی بیانی زۆرترە زیاتر قەرزدارن. 

ڕێژیمی ئێران هەمیشە هەوڵ دەدات هەناردەکردنی بەرهەمەکانی پێترۆشیمی وەک هەناردەی غەیرەنەوتی لەقەڵەم بدات.

هەناردەکردنی بەرهەمە غەیرەنەوتییەکانی ئێران زۆر نییە و بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا ناتوانێت بەرهەمەکانی خۆی بفرۆشێت.

کۆی قەرزەکانی ئێران بریتین لەو قەرزانەی کە لە ناوەندە داراییەکانی جیهان وەک بانکی جیهانی و هەروەها ڕێکخراوەکانی دیکە وەرگیراون.

 ئەو پارانەی کە وەک پارەی پێشفرۆشی نەوتی ئێران لە کۆمپانیا و کڕیارانی نەوتیش وەرگیراون، بەشێکن لە قەرزەکانی ئێران.