کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەرەبووکردنەوەی کەمیی بودجە لە سەرچاوە بانکییەکان لە درێژماوەدا دەبێتە هۆی هەڵاوسان

17:30 - 13 بەفرانبار 2720

هەر ١٠٠ هەزار میلیارد تمەن کەمیی بودجەی ڕێژیم کە لە سەرچاوەی بانکی ناوەندی قەرەبوو بکرێتەوە ٢٢ لەسەد بە ڕێژەی هەڵاوسان زیاد دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی "نەوەدی ئیقتسادی"، ماڵپەڕێکی ئابووریی سەر بە ڕێژیم، ڕێژەی بناخەی پارەیی وڵات لە ساڵی ٩٨دا نزیکەی ٣٥٢ هەزار میلیارد تمەن بووە.

ئەگەر بەپێی ٦ مانگەی سەرەتای ساڵی ٩٩ بناخەی پارە گەشە بکات، لە کۆتایی ساڵی ٩٩دا بناخەی پارەی ئێران دەگاتە ٤٤٠ هەزار میلیارد تمەن.

هەر بەو پێیە هەر ١٠٠ هەزار میلیارد تمەن کەمیی بودجەی ڕێژیم کە لە سەرچاوەی بانکی ناوەندی دابین بکرێت، لە درێژماوەدا دەبێتە هۆی هەڵکشانی هەڵاوسان تا ٢٢ لەسەد.