کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەڵای لەگیراننەهاتووی "نێـ"ـی دێموکرات پەیمان لەگەڵ شەهیدان نوێ دەکاتەوە

13:29 - 14 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەدێی "نێـ"ـی قارەمانەوە، لە پەیامێکدا پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

گـەلێک ئـازادی بـوێ ده‌بـێت نرخـی ئـەو ئازادییـەش بـدات، ھـیچ میللـەتێک بـەبـێ زەحمـەت و تێكۆشـان، بـەبـێ بـەختكردنی ڕۆڵـه بـەنرخەكانی خۆی به ئازادی نەگەیشتووه.

ئێمه ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له شاردەێی "نێ"، ڕۆژی شەھیدبوونی شەھیدەكانمان، لەمێژه بڕیارمان داوه نەگرین.

لەمێژه بڕیارمان داوه كه تەنیا و تەنیا كارێک كه دەتوانین بكەین و لە بەرچاو و لەبەر بیری شەھیدانمان شەرمەزار نەبین، ئەوەیه كه ڕێگای ئەوان بەرنـەدەین، وەک ئـەوان تـا سـەر، ئـەو ڕێگایـه بپێوین و له ھیچ تەنگوچەڵەمەیەک نەترسین و له ھیچ سەختییەک نەكشێینەوه.

١٠ی خاکەڵێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بۆنەیەک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداریی لەگەڵ پێشەوا قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و هەموو شەهیدانی کوردستانە.