کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەڵایەكی سەردەمی "ئۆرارتۆ" لە کوردستانی باشوور دۆزرایەوە

11:28 - 15 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: قه‌ڵایه‌كی سه‌رده‌می "ئۆرارتۆ" له ‌ده‌ڤه‌ری برادۆست، لە لایەن تیمێكی پسپۆڕی شوێنه‌وارناسیی بیانییەوە دۆزراوە‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری شوێنه‌وارناسانی جیهانی ده‌داته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ توێژینه‌وه‌ی لەبارەوە‌ ده‌كه‌ن.

تیمێکی شوێنەوارناسیی بیانی لە کوردستانی باشووردا، قەڵایەکی سەردەمی "ئۆرارتۆ"یان لە تەپۆڵکەیەک لە نزیک گوندی ''مجێسەر'' لە سیدەکان دۆزیوەتەوە.

پانایی ئەم قەڵایە نزیکەی ٩ میتر و درێژییەکەی زیاتر لە ٢٠ میترە. هەروەها پانایی دیواری ئەم قەڵایە ٢ میترە.

بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان، شارەستانییەتی "ئۆرارتۆ" هه‌موويان يه‌ک نه‌ته‌وه‌ بوونه‌ و به‌ يه‌ک زمان دواون. هەروەها به ‌نه‌ته‌وه‌ش كورد بوونه‌.

بە وتەی مێژوزانان، ناو‌ی گوندی "مجێسه‌ر"یش گومان ده‌كرێت کە له‌ "مو‌ساسیر"ه‌وه‌ هاتبێت.

"موساسير" به‌ هه‌رێمێک  له‌ هه‌رێمه‌كانی ده‌وڵه‌تی "ئۆراتۆ" ده‌وترا. پێته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌ش هه‌ر به‌ "موساسير" ناو ده‌برا و دانیشتووی ڕه‌سه‌نی زاگرۆسن.

له‌ به‌ڵگه‌ مێژووییه‌كاندا هاتووە کە دانیشتووانی شارستانییه‌تی "ئۆرارتۆ" هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ له ‌مێژووی "ميزۆپۆتاميا" ناويان دێت و‌ دانيشتووانی "سوبارتۆ- كوردستانی كۆن" بوون.