کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی ئابووری دۆخێکی نالەباری بۆ کرێنشینەکان هێناوەتە ئاراوە

13:32 - 24 خاکەلێوه 2721

لە شاری "سەقز" کۆمەڵێک کرێنشین، سەرەڕای دۆخی نالەباری ئابووری توانای دانی کرێی مانگانەی خانووەکانیان نییە، هەر لەم دۆخە سەپێندراو و نالەبارەشدا هەندێک لە خاوەن خانووەکانیش بەوپەڕی بێبەزەییەوە لە ماڵەکانیان وەدەریان ناون.

ئەو کرێنشینانە بە ناچاری و بەهۆی نەبوونی خانوو ڕوویان لە مزگەوتەکانی شاری "سەقز" کردووە.

گرانی و نەبوونی کار و پیشە و قەیرانی ئابووری لە کوردستان و ئێران بەگشتی، دۆخێکی نالەباری بۆ هەژاران و کرێچییەکان هێناوەتە ئاراوە.

سیاسەتی هەژاری و نەبوونی کار و پیشە و بەلاڕێدابردنی لاوەکان بە مادەی هۆشبەر لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، کەرامەتی لە خەڵکی کوردستان زەوت کردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ئاگادارییەک لەژێر ناوی "هەرەوەزی پیرۆز" لەلایەن خەڵکی بەهەڵوێست و بەرپرسیاری شاری "سەقز" بڵاو کراوەتەوە کە بە هانای ئەو کرێنشینانەوە بچن.