کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لات و چەقۆکێشەکانی ڕێژیمی ئێران هێرش دەکەنە سەر خەڵکی کوردستان

12:47 - 8 خاکەلێوه 2721

لە دوای شکستی ڕێژیمی ئێران لە پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز، ئەو ڕێژیمە، لات و چەقۆکێشەکانی بەر داوەتە گیانی خەڵک و ئەوانیش هێرش دەکەنە سەر خەڵک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لات و چەقۆکێشەکانی ڕێژیم لە سەیرانگای "کێوەڕەشـ"ـی بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتییان و بە قەمە و چەقۆ ٤ لاویان بریندار کردووە.

لە بەرانبەر ئەم کردەوانەدا ڕێژیم هیچ کردەوەیەکی نیشان نەداوە و بەپێچەوانەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزدا بە سەدان جاش و پاسداریان لە کێوی "تەرەغە" و "کێوەڕەش" بڵاو کردبووەوە تاکوو پێش بە بەڕێوەچوونی نەورۆز بگرن.

ڕێژیم بەردەوام و هەر جارە و بە پیلانێکەوە هەوڵ دەدات لاوانی کورد لەنێو ببات و ئەم کارەش لە ڕێگاگەلی جیاوازەوە وەک بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان، لێدان و بریندارکردن بە دەستی لات و چەقۆکێش و لۆمپەنەکانی ئەنجام دەدات.

یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان لە بەڕێوەبردنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە هەموو شارەکانی کوردستان و پاراستنی ئەو شوناسە نەتەوەییە، بووەتە هۆکار تا ڕێژیم هێرش بکاتە سەر خەڵک.