کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لافاو ٦٠٠ ملیۆن تمەن زیانی بە ڕەشماڵەکانی پارێزگای ئیلام گەیاندووە

12:38 - 15 بانەمەڕ 2722

بارینی بارانی زۆر و هەستانی لافاو زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن تمەن زیانی بە ڕەشماڵەکانی ناوچەکانی پارێزگای ئیلام گەیاندووە.

"فەرشاد یاسەمی" بەڕێوەبەری کاروباری ڕەشماڵەکانی پارێزگای ئیلام وتوویەتی: "لە هاتنی ئەو لافاوەدا زیانێکی زۆر بە ڕێگاکانی هاتوچۆ و کەلوپەلی خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە".

ناوبراو وتوویەتی: "بەهۆی بارینی بارانی بەلێزمەی بەهاری ٣٠٠ کیلۆمیتر لە ڕێگاوبانی هاتوچۆی ڕەشماڵەکان لە ئاستی پارێزگادا زیانیان پێ گەیشتووە".

بەهۆی هاتنی لافاوی زۆر و پڕئاوبوونی ڕووبارەکان، زیانێکی زۆر بە کەلوپەلی ئەو ڕەشماڵانە گەیشتووە کە لە نزیکی ڕووبارەکان نیشتەجێن.

ئەو ڕەشماڵانەی کە زیانیان پێ گەیشتووە زۆربەیان نیشتەجێی شارەکانی سیروان، چوار، ئەیوان و دڕەشارن.

هەروەها لە هاتنی ئەو لافاوەدا چەندین سەر مەڕی ئەو ڕەشماڵانە لەنێو چوون.