کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لافاو نزیک بە ١ میلیۆن تۆن گەنمی لە نێو بردووە

17:57 - 24 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بەپێی دوایین ئامارەکان لە بارەی زیانی لافاوەکان، نزیک بە ١ میلیۆن تۆن گەنم لە نێو چووە.

مانگی بانەمەڕ لە پارێزگای خووزستان، مانگی دروێنەی گەنمە، بەڵام ئەمساڵ به هۆی هاتنی لافاوەکان لەو پارێزگایە، زەوییە کشتوکاڵییەکان تووشی خەسارێکی بەرچاو بوون، کە بەپێی ئامارەکان مەزەندە دەکرێت نزیک بە ١ میلیۆن تۆن لە بەهرەی گەنمی ئەمساڵ لە نێو چووە.

به هۆی ئەو لافاوانە، ٧٠٠ هەزار تۆن گەنم لە بەهرەی ئەمساڵ لە ئاستی ئێراندا لە نێو چووە.

پارێزگای خووزستان، ساڵی ١٣٩٦، ١٥ لەسەدی گەنمی ئێرانی بەرهەم هێناوە، کە ئەمساڵ بە هۆی لافاوەوە لە نێو چووە.

لەنێوچوونی کێڵگەکانی گەنم لە ئێراندا، لە کاتێكدایە کە نرخی ئارد لە ئاستی ئێراندا دوو قات زیادی کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا، هەندێک لە نانەواخانەکان لە کوردستاندا بە هۆی گرانیی ئارد، ئاردەکانیان لە بازاڕدا بە شیوەی ئازاد دەفرۆشنەوە.

قەیرانە ئابوورییەکانی ئێران و قەیرانی لافاوەکان خۆی هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئەمنییەتی خوراک لە ئاستی ئێراندا.