کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لافاو ١٩ پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە

11:43 - 19 سەرماوەز 2720

لە درێژەی بارانبارین لە ئێران، لافاو ١٩ پارێزگای گرتووەتەوە و ٩ کەسیش بەهۆی ئەو لافاوانەوە گیانیان لەدەست داوە.

لافاو پارێزگاکانی: "تەورێز، بووشێهر، خوراسان، زەنجان، سیستان و بەلووچستان، فارس، ئیسفەهان، قوم، گوڵستان، کرمان، هۆرمۆزگان، مازەندەران، هەمەدان، خووزستان و یەزد"ی گرتووەتەوە.

لەو لافاوەدا بەشێکی زۆر لە خانووبەرەی هاووڵاتییان ڕووخاوە و زیانێکی زۆری مادی وەبەر خەڵک کەتووە.

لە  پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن زیان بە بەشی کارەبا گەیشتووە. ئەو لافاوە زیاترین زیانی بە بەشی کشتوکاڵ و ڕێگاوبانەکان گەیاندووە.

بەهۆی بێکیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیم ژیانی خەڵکی لافاولێدراو کەوتووەتە مەترسییەوە و لەم دۆخە ئەستەمەدا خەڵک لەگەڵ مردن دەستەویەخەن.