"ئەعزەم کەریمی" بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی بەرنامەڕێژیی لاوانی وتوویەتی ٣٣ لەسەدی لاوان سەرەڕای بوونی کەسی دڵخوازی خۆیان حەز ناکەن ژیانی هاوبەش پێک بێنن.
"کەریمی" ئاماژە بە هۆکارەکانی پێکنەهێنانی ژیانی هاوبەشی لاوان دەکات و وتوویەتی " ٩.٣٤ لەسەدی لاوان بەهۆی تێچووی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، ٣٠ لەسەد بێکاری، ٣.٢٦ لەسەد لە ترسی پێکهێنانی ژیانی ناسەرکەوتوو حەز ناکەن ژیانی هاوبەش پێک بێنن.
سیستمی سیاسی و ئابووریی ڕێژیمی ئێران بههۆی قەیران، گرێچنی کۆمەڵگەی تێک داوە. بەشی زۆری لاوان لە کۆمەڵگەی ئێراندا بههۆی نەبوونی پشتیوانیی ماڵی ناتوانن ژیانی هاوبەش پێک بێنن.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پێکنەهێنانی ژیانی هاوبەش، کێشە ئابوورییەکانە و بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و ڕاپرسی لەنێو لاوان کە چەند کەس لە کۆمەڵناسان لە ئێران کردوویانە، ٩١.٨ لەسەدی کوڕان لە ئێراندا بەهۆی نەبوونی کار، هاوسەرگیری ناکەن.