ژمارەیەک له خه‌ڵكی گورگاوێ سه‌ر به شاری شنۆ، دوای ڕووداوی هێرش بۆ سه‌ر "سادق زه‌رزا"، ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكرات، وێڕای به‌داخبوونی خۆیان له‌و ڕووداوە، ئه‌و كردهوهیەیان مه‌حكووم كردووه.
له‌و پەیامەدا هاتووە: "ئەو ڕووداوه ته‌نیا لە ڕێژیمی ئێران دەوەشێتەوە و دەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی تێدایە".
لاوان و خەڵکی بەشەرەفی گوندی گورگاوێ ئەو کارە ناحەز و دوور لە مرۆڤانەیان ئیدانە کردووە و داوایان لە وڵاتی هۆلەند کردووە ئەو هێرشکەرە بە سزای کردەوەکەی خۆی بگەیەنێت.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، له هۆله‌ند به چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر هاوڕێ "سادق زه‌رزا"، كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز و ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
"ڕزگار پردابادی" کوڕی "ڕەحمان" و خەڵکی گوندی گورگاوێی سەر بە شاری شنۆ، لە وڵاتی هۆلەند بە چەقۆ هێرشی کردە سەر "سادق و زەرزا" و بەتوندی برینداری کرد.