لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و ڕایانگەیاند کە تۆڵەی شەهید حەیدەر قوربانی و هەموو ئەو شەهیدانە کە بە دەستی ڕێژیم تێرۆر کراون، دەستێننەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمه لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری سنه، ئێعدامی "حەیدەر قوربانی" ئازادیخواز و تێکۆشەری نەترس و کوڕی شەهیدی ڕێگای ئازادی مەحکووم دەکەین؛ سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "حەیدەر قوربانی" و حیزبی شۆڕشگێڕی خۆمان و هەموو گەلی کورد دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە زیاتر له جاران پەرە به خەبات و چالاکیی حیزبیمان دەدەین و کۆماری سێدارە و مرۆڤکوژ و کوردکوژی کۆماری ئیسلامی دڵنیا دەکەینەوە کە تۆڵەی شەهید حەیدەر قوربانی و هەموو ئەو شەهیدانە کە بە دەستی ڕێژیم تێرۆر کراون، دەستێنینەوە.