
لاوانی بەهەڵوێستی دێموکرات لە شاری بۆکان لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری حیزبی، بەرەوپیریی ٢٦ی سەرماوەزەوە چوون.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە: ''ناڵەشکێنە، کولتەپە، جادەحەسار، جادەی ئەنگیجە، شەقام و مزگەوتی نوور و گەڕەکی فەرهەنگیان''.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژە پیرۆزە و ڕازاندنەوەی شەقام و کۆڵانەکان، هاوخەباتیی خۆیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.