![](/weney-mallperr/9190.jpg)
کوردستان میدیا: لاوانی شاری سەردەشت دوای بەڕێخستنی کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی یارمەتییە مرۆیییەکان، لە ئاستی شاردا لە رێگەی بۆیاخ لێدانی پێڵاو وبەڕێوەبردنی کۆنسێرتی سەرشەقام بۆ ئاوارەکانی شنگال، یارمەتی نەختی کۆدەکەنەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و پاش کۆتایی هاتنی ماوەی دیاریکراوی مۆڵەتی کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی یارمەتییەکان لە سەردەشت، لاوانی ئەو شارە بە شێوازی جۆراوجۆر یارمەتی نەختی بۆ ئاوارەکانی شنگال کۆدەکەنەوە.
راپۆرتەکان لە شاری سەردەشت باس لەوەدەکەن کە لاوانی ئەو شارە رۆژی چوارشەممە لەسەر شەقامەکانی شار کۆنسێرتیان بەڕێوە بردووە پێڵاوی رێبوارانیان بۆیاخ کردووە.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە شاری سەردەشت بە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە و بۆیاخ لێدانی پێڵاوی هاووڵاتییانی ئەو شارە، زیاتر لە ١ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن پارەیان بۆ ئاوارەکانی شنگال کۆ کردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکان ئەو هەڵوێست و چالاکییەکی لاوانی شاری سەردەشت بەماوەی چەند رۆژ دڕێژەی هەبووە.
لەلایەکی دیکەوە رێژیم لە شاری مەهاباد لەهەوڵی ئەوە دایە، کە لە رێگەی جۆراوجۆر پێشگیری لە هاووڵاتییان بکات لەمەڕ کۆکردنەوەی یارمەتی بە کوردە ئێزدیییەکانی شنگال.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن لەماوەی چەند رۆژ چالاکی ئەو کەمپەینانەدا لە شاری مەهاباد، ١١ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن پارەی نەختی کۆ کراوەتەوە.