بەبۆنەی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لاوانی نیشتمانپەروەری سەردەشت پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سەرەتا بەبۆنەی هاتنەوەی ڕۆژی نیشتمانی، واتە ٢ی ڕێبەندان، سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەموو لایەنگران و کادر و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگە ورە بەرزەکان و بنەماڵەی خوێنگەرمی شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دەکەین.
دیسانیش بەبۆنەی هاتنەوەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بەدەستی گەورەپیاوی کورد و مێژووی گەلەکەمانن "پێشەوای نەمر، پێشەوا قازی محەممەد" پیرۆزبایی دەڵێین.
ئێمە وەکوو لاوانی شاری دێموکراتپەرەوەری سەردەشت، پەیمانی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێبەرانی شەهید، "دوکتور قاسملوو و سادق شەرەفکەندی و پێشەوا قازی محەممەد"، ڕێگایان بەر نەدەین و درێژەدەری ڕێگایان بین.
بە هیوای دووپاتبوونەوەی ئەم جێژنە مەزنە لەلایەن پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە.