کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی مەریوان: ئەو دووکانانەی کە دەخرێنە خزمەت هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بایکۆت دەکەین

13:15 - 19 جۆزەردان 2721

کۆمەڵێک لە لاوانی مەریوان بە مەبەستی دژایەتیکردن لەگەڵ شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڕیاریان داوە کە ئەو کەسانەی کە دووکانەکانی خۆیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان وەک ستادی هەڵبژاردنەکان بەکرێ دەدەن، لەگەڵیان هیچ چەشنە مامەڵە و هاتوچۆکردنێک ناکەین.

لاوانی مەریوان وتوویانە: ''یادی ئەو لاوانەی کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ بەدەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان شەهید کران، بۆ هەمیشە زیندووە و خیانەت بە خوێنی بە ناحەق ڕژاویان ناکەین''.

شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شورای شار و گوندەکان ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت، بەڵام زۆرینەی خەڵکی کوردستان و ئێران ئەم شانۆگەرییەی ڕێژیمیان بایکۆت کردووە و تەنانەت هەوڵی ئەوە دەدەن کە تا ئەو جێگایەی کە بۆیان دەکرێت دژی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بووەستنەوە.