
لاوانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرلە شاری سنە هەڵمەتێکی بەخشینی نەورۆزانەیان لە ژێر ناوی ''نەورۆزانەی کوردانە'' بەڕێوە برد.
لەو هەڵمەتەدا جامانە، گوڵی سوور و کتێبی کوردی بە منداڵانی سنە بەخشرا.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە شاری "بۆکانیـ"ـش لە هەلاوەومەلاوەی ئەمساڵ جیا لە نوقڵ و شیرینی، کتێبی کوردی و چیرۆکی کوردی وەکوو نەورۆزانە بە منداڵان درا.
بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری لە شارەکانی کوردستان بە شێوازی جۆربەجۆر پێشوازی لەو جەژنە نەتەوەیە کرا و بەو بۆنەیەوە زۆر چالاکیی فەرهەنگی و کولتووری بەڕێوە چوون.