کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی نییەر لەگەڵ ڕێبازی قاسملوو پەیمان نوێ دەکەنەوە

10:03 - 3 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لاوانی گوندی نییەر به‌بۆنەی ساڵوەگەری له‌دایکبوونی دوکتور قاسملوو، پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە و تێیدا وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی قاسملوو دووپات کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

له‌گەڵ یەکەم تریفەت زەمەن پشووی هاته بەر

چ دڵگره به تۆوه خۆر له ئاسۆ هاته دەر

به‌بۆنەی ساڵوەگەڕی هەڵاتنی خۆری نیشتمان، له‌دایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی، دوکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو"، جوانترین و ڕازاوەترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کورد بەگشتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەندامان و پێشمەرگه قارەمانەکانی حیزبی دێموکرات به‌تایبەتی دەکەین.

ئێمه لاوانی گوندی نییەر لەم بۆنە پیرۆزەدا لەگەڵ ڕاسانییانی خۆرهەڵات پەیمان نوێ دەکەینەوە که هەتا دڵۆپێک خوێن له جەستەماندا مابێت، وەفادار به ڕێبازی دوکتور قاسملوو بین و سەنگەری پیرۆزی شەهیدان چۆڵ نەکەین.

ڕاسان تا له گۆڕنانی ستەم بەردەوامه.

سەرکەوێت خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان.

لاوانی گوندی نییەر