کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی "کرماشان" کێشەی کار و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان هەیە

13:03 - 7 خاکەلێوه 2721

"سابیر ڕەحیمی" بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان لە کرماشان وتوویەتی؛ لاوان لەو پارێزگایە لەگەڵ کێشەی بیکاری و پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بەرەوڕوونە.

ناوبراو وتوویەتی بەپێی دوایین ئامارەکان لە پارێزگای "کرماشان" ٦٥٠ هەزار لاوی تەمەن ١٨ هەتا ٣٥ ساڵە هەیە و ئێمە لە ڕێگای پێدانی وام بە لاوان دەمانهەوێ کێشەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و کاریان بۆ چارەسەر بکەین.

قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە نرخی هەڵاوسان  لە کوردستان و ئێران ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت و پیدانی وام نە تەنیا کێشەی لاوان چارەسەر ناکات بەڵکوو قورسایی زیاتریان دەخاتە سەرشان.

ناوەندی ئاماری ئیران چەند مانگ لەمەوپێش ڕایگەیاندبوو نرخی بێکاریی حەشیمەتی تەمەن ١٨ هەتا ٣٥ ساڵ لە ئێران ١٦.٥ لەسەد بووە و کۆی گشتیی حەشیمەتی بیکار لەو تەمەنەدا لە ئیران ٢ هەزار و ٤٣٦ کەس بووە.