کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی کورد، بە هۆی بێکارییەوە پەنا بۆ شەقامەکان دەبەن

12:37 - 13 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە تایبەت لاوان، بە هۆی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران هیچ کارێکیان بۆ دابین ناکات، پەنا بۆ پیشەی سەر شەقام دەبەن.

بەپێی گرتە ویدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، به هۆی بێکاری، لەسەر شەقامەکانی ئەو شارەدا، بە ئامێرێکی موسیقی گۆرانی دەڵێت و بژێویی ژیانی خۆی دابین دەکات.

ئەو لاوە، لە شەقامی "خەیام شومالی"، کوچەی "خان‌باباخانـ"ـی ئەو شارە، بە ئامێریکی موسیقی خەریکی گۆرانیبێژییە و لەو ڕێگایەوە بژێویی ژیانی خۆی دابین دەکات.

خەڵک و بە تایبەت لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆی بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار، پەنا بۆ کاری لەم چەشنە دەبەن یان ڕوو لە پیشەی پڕمەترسیی وەک کۆڵبەری دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، ڕێژیمی ئێران هیچ کارێک بۆ دەرچووانی زانکۆکان دابین نەکات و لاوان ناچارن پەنا بۆ کاری لەم چەشنە ببەن کە شیاوی پێگەی لاوان نییە.

ڕێژیمی ئێران بایەخ بە هونەر و هونەرمەندان نادات و ئەو ڕێژیمە تەنیا پاڵپشتی لە هونەرمەندانێک دەکات کە سەر بە ڕێژیمن یان تاریفی ڕێژیم دەکەن.

دابیننەکردنی بودجه بۆ بەشی هونەر لە لایەن ڕێژیمەوە، لە کاتێکدایە کە ئەو ڕێژیمە ساڵانە ملیۆنها دۆلار پارە بۆ گرووپ و لایەنەکانی توندڕۆی خۆی دابین دەکات.