کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێک بەهۆی ڕەخنه لە پێشنوێژی هەینیی پارێزگای کۆهگیلویە و بۆێر ئەحمەد بە قامچی مەحکووم کرا

11:55 - 20 جۆزەردان 2720

هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای کۆهگیلویە و بۆێر ئەحمەد بە ناوی "ڕوحوڵڵا بەرزین" بەهۆی ئەویکە ڕەخنەی لە پێشنوێژی هەینیی ئەو پارێزگایە گرتووە بە ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کرا.

ئەو لاوە کرێکاری نانوایی بووە بەهۆی ڕەخنە لەو ئاخوند "نوروڵڵا ئەفشار" سزا دەدرێت.

ئاخوند "نوروڵڵا ئەفشار" کە سەرۆکی ستادی ئەمری بە مەعرووف و نەهی لە مونکەری شاری "چرام"ـە وتوویەتی؛ من داوام لەو لاوە کردبوو داوی لێبوردنم لێ بکات بەڵام چونکە ئەو کارەی نەکرد منیش سکاڵام دژی تۆمار کرد.

بەهۆی سکاڵای ئەو ئاخوندەی ڕێژیم "ڕوحوڵڵا بەرزین" بە ٥٥ زەربە قامچی مەحکووم کرا.

ڕەخنەی ئەو لاوە لە ئاخوندێک دەبێتە هۆی سزای قورس؛ بەڵام ئاخوندەکانی ڕێژیمی ئێران خۆیان سەرچاوەی گەندەڵی و نەهامەتیی خەڵکی کوردستان و ئێرانن.