کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی تێکۆشەری کورد، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

10:43 - 6 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لاوێکی تێکۆشەر و دڵسۆزی خەڵکی سەردەشت، لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەز، کاک "ئیدریس حەسەنزادە"، خەڵکی سەردەشت و کوڕی "عەبدوڵڵای حاجی عەلی شیوەسەڵ" و ئامۆزای "ڕەحمان شیوەسەڵی" ئەندامی حیزبی دێموکرات، بە ۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.

کاک "ئیدریس" ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ١٣٦٠ی هەتاوی لەدایک بووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.