کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی خەڵکی "سنە" ڕێکۆردێکی نوێی لە کتێبی "گینێسـ"ـدا بۆ خۆی مسۆگەر کرد

12:54 - 10 جۆزەردان 2721

"ئازاد حەیدەرییان" لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی "سنە" بە لێدانی ڕیکۆردێکی نوێ لە دەمبڵ‌لێدان توانیویەتی ناوی خۆی لە کتێبی "گینێسـ"ـدا تۆمار بکات.

لە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمیر ٢١ی شەو وەرزشوان "ئازاد حەیدەرییان" بە بەشداریی خەڵکی وەرزشدۆست لە پاڕکی "کوودەکـ"ـی ئەو شارە، دەستی بە لێدانی دەمبڵ کردبوو و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بە بێ پشوو توانی ڕێکۆردێکی نوێ لە کتێبی "گینێسـ"ـدا بۆ خۆی بەدەست بێنێت.

ئەوە دووهەمین ڕێکۆردی "حەیدەرییانـ"ـە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا که بۆ ماوەی ٥٣ کاتژمێر "مست لێدان" بە بێ پشوودان توانیبووی یەکەمین ڕێکۆردی خۆی لە کتێبی "گینێسـ"ـدا تۆمار بکات.