کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی خەڵکی پیرانشار ناوی لەنێوان بلیمەتانی جیهاندا تۆمار کرا

13:04 - 2 جۆزەردان 2722

"ڕەوان بەخشی" لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار سەر بە پاریزگای ورمێ بڕوانامەی نێونەتەویی "زانست ـ دەمار"ی لە زانکۆی "هاروارد"ی ئامریکا بۆ خۆی مسۆگەر کرد و ناوی لەنێو بلیمەتانی جیهاندا تۆمار کرا.

ناوبراو خوێندکاری باڵای "دەمارناسی" و لێکۆڵەر لە بەشی "نۆرۆساینس ـ پێکهاتەی مێشک" لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی "تەندروستی و دەروون" لە وڵاتی کانادایە.

"ڕەوان بەخشی" پێشتریش چوار بڕوانامەی نێونەتەوەیی بە زمانی ئینگلیزی لە بواری "دەرووندەرمانی" لە بەشەکانی "خەمۆکی، وازهێنان لە مادە سڕکەرەکان و خۆکوژی و..." لە ڕێکخراوی دەروونناسانی APAی وڵاتی ئامریکا وەرگرتووە.

زانکۆی "هاروارد"ی ئامریکا یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهانە.