ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ کاک "شاهۆ فەتحی" کوڕی "محەممەد و سەڵتەنە" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر بەهۆی کەوتنە ژێر تراکتۆر گیانی لەدەست دا.
ناوبراو تراکتۆری تەعمیر کردووە بەڵام بەهۆی نەبوونی پارچەی پێوەرمەندی تەعمیرات تراکتۆرەکەی تووشی کێشە بووە و لە ئاکامدا ژێر تراکتۆرەکەی کەوتووە.
ناوبراو لاوێکی نیشتمانپەروەر و لە بەڕێوەبەرانی نەورۆزی تەنگیسەر بووە و لە بۆنە نەتەوەییەکاندا هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاری کردووە.
لە بواری پاراستنی سروشتی نیشتمان یەکێک لەو کەسانە بووە کە لە بواری چالاکیی ژینگەیی ئەرکەکانی خۆی بەڕێوە بردووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو لاوە تێکۆشەرە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.