کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی نیشتمانپەروەری مەریوانی گیانی لەدەست دا

13:21 - 29 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: لاوێکی نیشتمانپەروەر و لایەنگرێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ڕۆژی شەممە، ۲۸ی بانەمەڕ، لاوێکی خەڵکی مەریوان، بە ناوی "ئارش سوبحانی"، کوڕی "عەلی"، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.

ناوبراو لە نێو هاوڕێیانیدا بە کەسێکی نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموکرات ناوبانگی هەبووە.

خەڵکی کوردستان، هەمیشە لایەنگر و پشتیوانی حیزبی دێموکرات بوونە و هەن و لەم نێوانەشدا، لاوانی بەهەڵویستی گەل، ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەر دەگێڕن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.