کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد، بڕوانامەیەکی هونەریی جیهانیی بەدەست هێنا

12:27 - 16 رێبەندان 2719

وێنەهەڵگرێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ وەک فۆتۆگرافێری پلە یەک و شارەزا، بڕوانامەی پلە یەکی لەو بوارەدا پێ بەخشرا.

"پەیام سلێمانی"، وێنەهەڵگر و هونەرمەندی لاوی جوانڕۆیی، بە وەرگرتنی بڕوانامەی وێنەهەڵگریی شارەزا و پلە یەک، لەلایەن زانکۆی هونەریی "ئالیسۆنـ"ـی ئیرلەند، بووە هۆی تۆمارکردنی شانازییەکی دیکە بۆ نەتەوەی کورد.

ئەو بڕوانامەیە لەژێر ناوی "ئەدۆبێ ئاسێ" (Adobe Ace)، کە بۆ شارەزایانی ئەو بوارەی گرافیک دەدرێت و کەسانێکی کەمیش دەتوانن ئەو بڕوانامەیە وەربگرن، ناوبراو توانیویەتی بە شارەزایی و لێهاتووییەوە یەکێک لەو  کەسانە بێت کە ئەو بڕوانامەیەی وەرگرتووە.