کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد خەڵاتی ڤێستیڤاڵی "ئەرمەنستانـ"ـی بەدەست هێنا

12:28 - 9 خەرمانان 2721

لاوێکی کوردی خەڵکی "شنۆ" سەر بە پارێزگای "ورمێ" لە ڤێستیڤاڵی فیلمی "دارە قەیسیـ"ـی ئەرمەنستان خەڵاتی لێژنەی داوەرانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

لەو ڤێستیڤاڵەدا دەرهێنەری لاوی کورد"هێمن خالیدی" وەک باشترین دەرهێنەر لە دێکۆمێنتی "بالۆرە"دا لە بەشی فیلمەکانی دێکۆمێنت، خەڵاتی ئەو خولە لە ڤیستیڤاڵی ئەرمەنستانی بەدەست هێناوە.

ئەو ڤیستیڤاڵە لە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژ هەتا ٧ی خەرمانان لە وڵاتی "ئەرمەنستان" بەڕێوە چووە.

"بالۆرە" یەکێک لە شێوازەکانی ئاوازی کوردییە و لەو دێکۆمێنتەدا دەرهێنەر هەوڵی داوە ڕۆڵی ئەو شێوازە ئاوازە لە ژیانی سەخت و پڕتێکۆشانی ژنانی کورد نیشان بدات.

"هێمن خالیدی" خوێندکارە و ئەو دێکۆمێنتە کاری یەکەمی ئەو دەرهێنەرە کوردەیە.