کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد خەڵاتێکی جیهانیی بەدەست هێنا

11:23 - 24 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لاوێکی کوردی خەڵکی سنە، میداڵی "زیڕی فیلامورنیا"ی فێسیڤاڵی FPCی ٢٠١٩ی قێرقیزستانی لە بەشی خەڵکیدا بەدەست هێنا.

"میلاد مەولوودی"، هونەرمەندی خەڵکی سنە، بەهۆی یەکێک لەو وێنانەوە کە لە نەورۆزی گوندی تەنگیسەردا گرتبووی، لە ئاستی جیهانیدا توانیویەتی خەڵاتی "زێڕی فیلامورنیا"ی وڵاتی قێرقیزستان بۆ ساڵی ٢٠١٩ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

لە سەرتاسەری ئێراندا جگە لەم هونەرمەندە تەنیا چەند کەسێکی تر توانیویانە ئەو خەڵاتە بەدەست بێنن.

ئەم لاوە کوردە لەو فێستیڤاڵەدا وەک کەسی سێهەم و لە نێوان وێنەگرە ئێرانییەکانیشدا وەکوو کەسی یەکەم هەڵبژێردراوە.

میلاد مەولوودی، تەمەنی ٢١ساڵ و لەدایکبووی شاری سنەیە و لە کۆتایی ساڵی ٩٣دا دەستی بە وێنەگری کردووە؛ لە ساڵی ٩٤دا بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی "سینما جەوانـ"ـی کوردستان.

ئەم هونەرمەندە کوردە، وێڕای بەشداری لە زیاتر لە ١٥ فێستیڤاڵ و پێشانگەی وێنە، لەوانە: فێستیڤاڵی وێنەگرانی کورد لە سلێمانی، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی لە کرماشان، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی لە هەولێر، پێشانگەی وێنە لە سلێمانی، پێشانگەی وێنەی ژنانی کورد، پێشانگەی وێنەی ژیان ڕەش و سپی، لە کێبڕکێی وێنەی گرووپی فێرکاریی "ئانا"ی تارانیشدا پلەی دووهەمی بە دەست هێناوە.