کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد لە بواری زانستدا پلەی سێهەم بەدەست هێنا

10:52 - 16 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: لاوێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە کێبڕکێیەکی زانستی و تکنیکی لە ئاستی ئێراندا توانی پلەی سێهەم بە دەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "محەممەدڕەزا کەهریزی"، خەڵکی شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، لە کێبڕکێیەکانی ڕۆباتیک و هۆشی دەسکردی نێودەوڵەتی توانی پلەی سێهەمی ئێران بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

کێبڕکێیەکانی ڕۆباتیک و هۆشی دەسکردی نێودەوڵەتی لە تاران بەڕێوە چوو و ئەو لاوە کوردە خەڵاتی فیراکاپی ٢٠١٩ی لە باسی کۆداکۆپتێری بەدەست هێناوە.

لاوانی کورد سەرەڕای کێشە و نەبوونی ئیمکاناتی پێویستی خوێندن لە ئاستی ئێران و جیهاندا لە بواری زانستدا بە بەرزترین پلە دەگەن.