کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد لە ناوچەی "پشدەر"ی هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا

12:20 - 8 جۆزەردان 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١، لاوێکی کورد بە ناوی "کەیوان عەبدوڵڵا" کە لە ناوچەی "پشدەر"ی باشووری کوردستان بە مەبەستی کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات ویستوویەتی ئەودیوی ئێران ببێت، لەلایەن هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لەدەست داوە.

"کەیوان عەبدوڵڵا" خەڵکی گوندی "دەروکۆتر"ی ناوچەی "پشدەر"ی هەرێمی کوردستانە.

هەتا ئێستا بەهۆی سەختی و دوورەدەستبوونی ناوچەکە تەرمی ئەو لاوە کوردە نەهێندراوەتەوە.

هەر لەو مانگەدا دوو جارى دیکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە تەقە لە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان کراوە.