کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی "کارامەیی ئازاد" سەرکەوتنی بەدەست هێنا

10:53 - 12 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: سەرکەوتنی لاوانی کوردستان لە ئاستی ئێران و جیهاندا دەرێژەی هەیە و لەو پێوەندییەدا لاوێکی خەڵکی سەقز لە کێبڕکێی "کارامەیی ئازاد"، توانی میداڵی زیو بەدەست بێنێت.

"فەرزاد سلێمانی"، لاوێکی خەڵکی سەقز، لە کێبڕکێی "کارامەیی ئازاد"ی ئوراسیادا، لە ڕشتەی "دامەزراوە کارەباییەکان"، توانی میداڵی زیو بەدەست بێنێت.

ئەو کێبڕکێیانە لە شاری "یکاترینبۆرگـ"ـی وڵاتی ڕووسیه‌دا بەڕێوەچووە.

ناوبراو لەو کێبڕکێیەدا لە بەشی "دامەزراوە کارەباییەکان" توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

‌"سلێمانی" پێشتریش لە ١٣هەمین خولی کێبڕکێی نێونەتەوەیی کارامەیی لە ڕشتەی دامەزراوە کارەباییەکاندا توانیبوونی میداڵی زیو بەدەست بێنێت.