کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کەمئەندامی کرماشانی میداڵی زێڕی کێبڕکێیەکانی بەحرەینی بەدەست هێنا

11:50 - 16 سەرماوەز 2721

"مانی سەعیدی" وەرزشوانی کەمئەندامی لاوی کرماشانی لە کێبڕکێیەکانی پارائاسیایی ٢٠٢١ی لاوانی وڵاتی بەحرەین، میداڵی پاڵەوانیەتیی بەدەست هێنا.

"سەعیدی" وەرزشوانی کوردی کرماشانی لەو کێبڕکێیانە لە کێشی ٩٧ کیلۆدا بەشداریی کردووە و بە بەرزکردنەوەی وەزنەی ١٣٥ کیلۆگرەمی توانی میداڵی "زێڕ" بەدەست بهێنێت.

ئەو کێبڕکێیانە بە میوانداریەتیی وڵاتی "بەحرەین" بەڕێوە چووە و ورزشوانان لە وڵاتان لە نۆ بواردا بەشدارییان کردووە.

هەروەها وەرزشوانێکی کەمئەندامی دیکەی کرماشانی بە ناوی "عەلیڕەزا ئیزەدی" لە بەشی گەورەساڵان لە کێبڕکێی وڵاتی گورجستان بەشداریی کردووە و توانیویەتی میداڵی "زیو"ی گرووپی بەدەست بهێنێت.