کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێكی كورد له‌ بێلژیك سەرکەوتنی بەدەست هێنا

11:14 - 13 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، لە بێلژیک بەهۆی لێهاتوویی لە یاری تۆپی پێدا، سەرکەوتنی بەدەست هێنا و وەکوو یاریزانی تیمی تۆپی پێی خوارەوەی تەمەنی ١٧ ساڵ لەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

''نیما ئەحمەدپوور''، له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێکدا توانیویه‌تی لە یەکێک لە تیمەکانی تۆپی پێی بێلژیکدا به‌ تۆماركردنی ٣٤ گوڵ، ببێتە ئاغای گوڵ و دواتریش وەکوو یاریزان بۆ تیمی تۆپی پێی خوارەوەی تەمەنی ١٧ ساڵی ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوە. ''نیما ئه‌حمه‌دپوور''، ساڵی ٢٠٠٥ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌، له‌ دایك بووه‌. نابراو، سه‌ره‌تاكانی ساڵی ٢٠١٩ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ هۆی زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون و له‌ وڵاتی بێلژیک نیشتەجێ بوون.