کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاپەڕەی ئینستاگرامیی کاناڵی "ئەلعالەم" داخرا

12:56 - 14 بانەمەڕ 2720

دوابەدوای بڕیاری ئاڵمان بۆ تەحریمکردنی هەمەلایەنەی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان، لاپەڕەی ئینستاگرامیی کاناڵی "ئەلعالەمـ"ـیش داخرا.

پاش بڕیاری ئاڵمان بۆ تەحریمکردنی هەمەلایەنەی چالاکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن وڵاتی ئاڵمانەوە، شیرکەتی "فەیسبووک"، لاپەڕەی ئینستاگرامیی کاناڵی "ئەلعالەمـ"ـی سەرەڕای ئەوەی کە تیکێتی شینی پەسەندکراویی هەبووە، داخست.

ئەو لاپەڕە ئینستاگرامییە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە ساڵی ٢٠١٨دا سەبارەت بە "حاجی ڕزوان" یەکێک لە فەرماندەرەکانی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵای لوبنان، داخراوە.

سەرەڕای داخستنی لاپەڕەی ئینستاگرامیی کاناڵی ئەلعالەم کە ١١٧ هەزار فاڵۆوێری هەبووە، یەکێک لە لاپەڕە لاوکییەکانی فەیسبووکیی ئەو کاناڵەش کە ١٣ هەزار فاڵۆوێری بووە، داخراوە.

پێشتریش پاش کوژرانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" و هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکەی نیزامیی "عەین ئەلئەسەد"، سەرجەم ئەدمینەکانی لاپەرەی سەرەکیی فەیسبووک بە ٦ ملیۆن بەکارهێنەرەوە بەرتەسک کرایەوە و لاپەڕەی تویتێریی ئەو کاناڵەش بە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار فاڵۆوێرەوە داخرا.

گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و نزیک لەو ڕێژیمە بەهۆی کارە ئاژاوەگێڕانە و تێرۆریستییەکانیان لە ناوچەکەدا بەردەوام لەلایەن وڵاتانەوە تەحریم دەکرێن.