کۆمەڵێک لە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی زێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پیشمەرگەی کوردستان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو لایەنگرانی حیزبی دێموكرات كوردستانی ئێران لە گوندی "زێران" سەر بە شاری جوانڕۆ، پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەز لە سەرجەم ئەندامان و پێشمەرگەكان و بنەماڵەی شەھیدانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دەكەین و تا خوێن لەنێو دەمارماندایە درێژەدەری ڕێبازی ڕێبەرانی شەھید و تەواوی شەھیدانی حیزبە خۆشەویستەكەی كوردستانین.
بژی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان
بژی حدكا و سەرکەوێ ڕاسان
لایەنگرانی حیزبی دێمكراتی كوردستانی ئێران لە گوندی زێران سەر بە جوانڕۆ