ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "گۆگجە"ی سەرشیوی مەریوان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن گەنجان و لاوانی گوندی "گۆگجە"وە پیرۆزبایی لە تەواو کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکەین. ئەم ڕۆژە پیرۆزە لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی پیرۆز بێت. حیزبی دێموکرات لە ڕۆژی دامەزرانیەوە هەتاکوو ئەمڕۆ بێ هیچ کەم و کوڕییەک بە بێوچان خەبات دەکات و نەوەستاوە و بۆ کوردستانێکی ئازاد و دێموکراتیک و ژیانێکی یەکسانیخوازانە و بەرابەری لە خەباتدا بەردەوام بووە، هەر بۆیە ئیمە وەک گەنجان و لاوانی گوندی "گۆگجە" داوا لە تەواوی گەنجان و لاوانی ڕۆژهەڵات دەکەین بە هەر شێوازێک بووبێت بۆ ئازادیی خۆیان و وڵاتەکەیان هەڵوێست بگرن و تێبکۆشن، هەر بۆیە بە درێژەدان و یەکبوونمان دەتوانین ڕێگای شەهیدان درێژە پێ بدەین و ئاوات و ئامانجی شەهیدان بەدی بێنین.
بەرز و پیرۆز بێت یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبە خۆشەویستەکەمان
سڵاو لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
گەنجان و لاوانی گوندی گۆگجەی سەرشیوی مەریوان