کوردستان میدیا: پرسی ته‌ندروستی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی کاری هۆکاری سه‌ره‌کیی مه‌رگی کرێکارانی کورد له کوردستانی ئێرانه.
نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی کاری، پرسی ته‌ندروستیی، نه‌بوونی ستاندارده‌کانی کار، نه‌بوونی که‌ره‌سه‌ی پاراستنی کرێکاران و ... هتد له ئێران و کوردستان هۆکارگه‌لێکن که گیانی کرێکاران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له زیاتر له دوو مانگی رابردوودا، ١٥ کرێکارى كورد به هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکی، به‌ربوونه‌وه، داڕمان و سووتان له کاتی کار کردن گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشکی یاسایی له هه‌ر دوو پارێزگای سنه و ورمێ له ساڵى رابردوودا ٥٣ کرێکار له کاتی کار کردندا به هۆی ئه‌و هۆکارانه که ئاماژه‌یان پێکرا، گیانیان له ده‌ست داوه.
رێژه‌ی ئاماری مه‌رگی کرێکاران له ١٠ ساڵی رابردوو له ئێران‌دا ١٦.٨% زیادی کردوه.
به‌پێی ئاماری هه‌واڵده‌ریی موکریان و کوردپا و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی بۆ یارمه‌تیدان به پێکهێنانی دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان، ناوی ئه‌و ١٥ کرێکاره بریتییه له:
- مادێح میرزایی و سه‌دیق قوربانی خه‌ڵکی کامیاران
- واحید ئابادیان خه‌ڵکی مه‌هاباد
- عه‌بدووڵڵا تورکمان خه‌ڵکی ماکۆ
- سه‌لاح قاسمی خه‌ڵکی شنۆ
- غالب زارعی، زانیار مورادی، نبی میری، فه‌تحوڵڵا سوهرابی و محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپوور خه‌ڵکی سنه
- سلێمان بیگله‌ری خه‌ڵکی کرماشان
- حه‌بیبوڵڵا ئه‌مانی و عادڵ به‌هرامی خه‌ڵکی مه‌ریوان
- عه‌لی‌محه‌ممه‌د ساڵح قاتع خه‌ڵکى سه‌قز
- هه‌روه‌ها کرێکارێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی خۆی که ناوه‌که‌ی ئاشكرا نه‌کراوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران