کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له سلێمانی ڕێز لە مامۆستا "جەلال مەلەکشا" گیرا

11:58 - 16 خەزەڵوەر 2720

لە شاری "سلێمانی" بەبۆنەی ڕێزگرتن لە تەمەنێک خزمەت بە ئەدەبیات و هونەریی کوردیی مامۆستا "جەلال مەلەکشا"؛ ڕێوەڕەسمێک بەڕێوە چوو.

ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر، ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ و دەزگای چاپەمەنیی "جەماڵ عیرفان" لە شاری سلێمانی ڕێزیان لە مامۆستا "جەلال مەلەکشا" شاعیر و نووسەری نەتەوەیی کورد گرت.

"زڕەی زنجیری وشە دیلەکان، کارەسات، ناڵەی زنجیر و واژگان اسیر" بەرهەمەکانی ناوبراون و شێعری "دارە پیرە" بەناوبانگترین شێعری مامۆستا "جەلال" بووە کە دەنگدانەوەیەکی باشی لەنێو خەڵدا هەبووە.

شێعرەکانی ناوبراو بە زمانەکانی "فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی و سوید"ی وەرگێڕدراوە.

ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، مامۆستا "جەلال مەلەکشا" شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بە توانا و قەڵەم ڕەنگینی کورد لەدوای ژیانێکی سەربەرزانە، لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.