کوردستان میدیا: هێرشی ئه‌رتشی سووریه بۆ سه‌ر چه‌کدارانی دژبه‌ری ئه‌و رێژیمه له شاری حه‌له‌ب، پاش هه‌ڵاتنی سه‌رۆک وه‌زیران، توندوتۆڵ‌تر بۆته‌وه.
ریاز حیجاب له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا له پله‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، یه‌کێک له پاڵپشته‌کانی سیاسه‌ته‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بووه.
راڤه‌کارێکی سیاسی له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتوویه‌تی: روون و ئاشکرایه که هه‌ڵاتن و پێوه‌ست بوونی مۆره‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دبه دژبه‌رانی ئه‌و رێژیمه، بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته شه‌رم‌هێنه‌ر و به ئازاره و خه‌ساری جیدی‌تر له پرستیژی رێژیمی سووریه ده‌دات. به‌و حاڵه‌شه‌وه ریاز ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د نییه و له بواری ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌وه له‌مه‌ڕ مانه‌وه‌ی رێژیمی ئه‌سه‌د، هه‌ڵاتنی سه‌رۆک وه‌زیران کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ستراتیژیی رێژیمی سووریه دانانێت.
هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئوردون هه‌واڵی هه‌ڵاتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی رێژیمی سووریه و په‌یوه‌ست بوونی به دژبه‌رانی بڵاو کردۆته‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن دژبه‌رانه‌وه پێشوازیی لێکراوه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا بۆ جارێکی دیکه هه‌واڵی کۆمکوژیی خه‌ڵکی ئاسایی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئه‌سه‌ده‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و هاووڵاتییه‌کی شاری حه‌ڵه‌ب به هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشه‌یتید پرێسی گوتووه: هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کان ژماره‌یه‌کیان ده‌سبه‌سه‌ر و به بیانووی دادگایی کردن بۆ شوێنێکی دیکه راگواستووه و ده‌ره‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کانیان کوشتووه و ئه‌و توانیوه‌یه‌تی هه‌ڵبێت.
هه‌نووکه ٢٠ هه‌زار هێزی نیزامیی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری جێگیر بوون.
به وته‌ی چالاکانی مافی مرۆڤی سووری، له رۆژی دووشه‌ممه له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێردا، لانی‌که‌م ٢٨ که‌س به هۆی تێکهه‌ڵچوونی چه‌کدارانه کوژراون.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران