
پێشمەرگەکانی شار لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشمی تایبەت وەک: "دەنگی تۆ دەنگدانە بە کوردکوژی، دەنگدان خیانەتە بە خوێنی شەهیدان، دەنگ نادەم بە داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەنگ نادەم بە ڕێژیمی پەت و سێدارە" بەڵێنییان داوە کە ئەوان درێژەدەری ڕێبازی شەهیدانن.
لەلایەکی دیکەوە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار بە نەخشاندنی ئاڵای کوردستان لە تاشەبەردەکان و نووسینی دروشم پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.