کوردستان میدیا: ٦٢٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ١٥ ساڵ زیندانیی هه‌ڵپه‌سێراو و ٧٤ زه‌ربه قامچی، سزا بۆ ١٠٠ زیندانیی کورد له ٦ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا داسه‌پاوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی هه‌تاویدا، ١٩٢ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون و ١٠٠ هاووڵاتیی دیکه‌ش ٦٢٨ ساڵ و یه‌ک مانگ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له‌م شه‌ش مانگه‌دا شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌ر کردنه‌کان له کوردستان ئێران به‌رده‌وام بووه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ١٩٢ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات راگوێزراون.
له کۆی پڕگه‌ی ئه‌و ١٠٠ هاووڵاتییه که سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، به گشتیی به ٦٢٨ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری، ١٥ ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێراو و ٧٤ زه‌ربه قامچی سزا دراون.
زۆربه‌ی ئه‌و حوکمانه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌رکراوه و سزادراوه‌کان مافی دیاری کردنی پارێزه‌ریان نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته و به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌کان، که‌سانێک که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون، زۆربه‌یان چالاکی فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نی و خوێندکارین، به‌ڵام پاش ده‌سبه‌سه‌ر کران، په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تییان بۆ ساز کراوه.
تۆمه‌تی زۆربه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه کوردانه، ئه‌ندامه‌تی و هاوکاریی حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی ئێران، تۆمار کراوه.
ئه‌م ئامارانه ته‌نیا له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی کورپاوه پژڕاست کراوه‌ته‌وه و به‌هۆی نه‌بوونی راگه‌یه‌نی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له ناوخۆی کوردستان، ئه‌و ئاماره له‌وه زیاتره.