کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا ٢٠ هه‌زار ماهواره‌ له‌ پارێزگای سنه‌ کۆکراوه‌ته‌وه‌

23:29 - 12 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: جێگری سیاسی و ئه‌منیه‌تیی پارێزگاری سنه‌ رایگه‌یاند، له‌ سێ مانگی یه‌که‌می ساڵی رابردوودا ٢٠ هه‌زار دیشی ماهواره‌ له‌و پارێزگایه‌ کۆکراوه‌ته‌وه.


رێژیمی ئێران که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ماهواره‌ به‌واتای شه‌ڕی نه‌رم له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و به‌ره‌وڕووی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌بێـه‌وه‌ که‌له‌ ماهواره‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
رێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌ کۆکردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره‌ و ناردنی شه‌پۆلی پارازیت بۆسه‌ر به‌شێک له‌ کاناڵه‌ ئاسمانییه‌کان، پێش‌ به‌ گه‌یشتنی زانیاری راست و دروست به‌ هاووڵاتییان بگرێت.
کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ له‌ هه‌ندێک له‌ ناوچه‌کانی کوردستانی ئێران بۆته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ به‌رانبه‌ر مه‌ئمورانی رێژیم که‌ به‌ بیانوی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره‌ ده‌چنه‌ نێو ماڵی خه‌ڵک و سووکایه‌تی به‌ که‌سایه‌تییان ده‌که‌ن.
هێزه‌ ئینتزامییه‌کان به‌ بێ مۆڵه‌تی یاسایی ده‌چنه‌ نێو ماڵی خه‌ڵک و ده‌ست به‌ پشکنینی ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن.
ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ راگه‌یاندنی ئازاد یه‌کێکه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ر تاکێک له‌ کۆمه‌ڵگادا و رێژیمی ئێرانیش به‌ توندی هه‌وڵ ده‌دات‌‌ هاووڵاتییان له‌و مافانه بێ‌به‌ش بکات.

بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران