کوردستان میدیا: به‌شی ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ، سیمینارێکی بۆ نوێنه‌رانی وڵاتی نۆروێژ له کۆنگره‌ی ١٥‌ی حیزبی دێمۆکرات، پێک هێنا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌و سیمیناره رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٩‌ی ره‌زبه‌ر، به به‌شداریی نوێنه‌رانی به‌شدار بوو له کۆنگره، عه‌بدولا حیجاب، برایم لاجانی، کاوه عه‌بداڵی، مه‌نسوور عه‌زیزی، ئازاد عه‌زیزی و سه‌لاح عه‌بدوڵڵاپوور به‌ڕێوه‌چوو.
سیمیناره‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له خه‌بات و تێکۆشانی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ڵ ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر قادر عه‌زیزبه‌یگی به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی نۆروێژ باسێکی کورتی له سه‌ر دۆخی ته‌شکیلاتی حیزب له‌و وڵاته پێشکه‌ش به‌ئاماده بوان کرد.
له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا کۆڕگێڕان که نوێنه‌رانی کۆنگره بوون باس و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی کۆنگره‌یان هێنایه به‌ر باس.
به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که بۆ را و تێبینیی ئاماده بوان ته‌رخان کرابوو.