که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
هه‌شتی مارس رۆژێک که سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان زه‌ق ده‌کرێته‌وه، هه‌شتی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان و ژن نیوه‌ی کۆمه‌لگا و دایکی نیوه‌که‌ی دیکه. ئه‌م رۆژه، رۆژی پێشبڕکێی نێوان رۆشنبیرانه، هه‌ر که‌س به‌جۆرێک ده‌ست ده‌کاته نواندنی ئه‌و رۆژه یان نواندنی خۆی، هه‌شتی مارس به شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی به‌رز ده‌گیرێ، به وێنه، هه‌ڵبه‌ست، نووسراوه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه به توندی و هه‌ڕه‌شه ده‌ر ده‌بـڕدرێت.
به‌ڵام من له‌م رۆژه‌دا و له رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی ژناندا له پیاوێک ئه‌دوێم. پیاوێک که به دڵ نه‌رمی و مێهره‌بانیی فریشته‌کان، پیاوێک که نه ئه‌مریکییه نه ئورووپایی، به‌ڵام باوه‌ڕی به مافی به‌رامبه‌ریی ئینسانه‌کان هه‌یه.
پیاوێک كه چالاکی مافی مرۆڤ نیه به‌ڵام بـڕوای پته‌وی به مافی مرۆڤ هه‌یه. پیاوێک که هانم ئه‌دات به دوای مافی خۆمدا بگه‌ڕێم. پیاوێک که ده‌ڵێ: ژنان ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بن، رێکخراوی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ. ئه‌م پیاوه پیاوێکی کورده، به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا عێزه‌ت‌پوور شۆڕشگێری له مێژینه‌ی دێموکراته.
کاک عه‌بدوڵڵا که له بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی قاسملوویه، هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه هه‌ست به‌و زوڵم و زۆره‌ی که له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌که‌ی ده‌کرێت، ده‌کات و رێگای خه‌بات و تێکۆشانی نهێنیی له رێزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ده‌گرێته به‌ر. ئه‌و به بیر و هزر باوه‌ڕی قووڵی به سوسیالیزم هه‌یه و وه‌ک ئینسانێکی کوردی مارکسیست، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا نه‌وه‌یی و خه‌باتکاری بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ناتوانێ به‌رامبه‌ر به زوڵم و توندوتیژییه‌ک که به ژنان ده‌کرێ بێده‌نگ بێ و هه‌وڵ ئه‌دات بۆ بووژانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ژنان که دوای رووخانی کۆماری کوردستان به‌ره و بێ‌ده‌نگی چوبوو هه‌ندێ له پیاوان و به‌داخه‌وه هه‌ندێ له ژنانیش به‌رهه‌ڵستی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پیاوه یه‌کسانی‌خوازه کۆڵ نادات و به قسه‌ی ئه‌وان هه‌ستی یه‌کسانی‌خوازی له دڵیدا په‌ره ده‌ستێنێ و به‌تایبه‌ت کاتێک که پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و دێموکراسی، دوکتور قاسملووی نه‌مر پشتیوانیی لێده‌کات.
کاک عه‌بدوڵڵا یه‌کێ له‌و که‌سانه بوو که به توندی به‌رپه‌رچی یاسای فره‌ژنیی داوه‌ته‌وه. به بـڕوای کاک عه‌بدوڵڵا ژنان ده‌بێ مافی خۆیان بناسن و هه‌وڵی بۆ بده‌ن، هه‌ر به‌و بـڕوایه‌ش ده‌ست ده‌کاته هه‌وڵ و تێکۆشان و کار کردن له‌گه‌ڵ ژنانی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار. به خۆشحاڵییه‌وه به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له ژنان که دژی ئه‌و کاره‌ی ئه‌و بوون، هه‌ندێکی دیکه له ژنان به دڵ ئاوه‌ڵایی ده‌ست ده‌که‌ن به‌کار کردن له‌گه‌ڵیدا که دڵ گه‌رمیی ئه‌و چه‌ند ژنه هانی ئه‌دات زیاتر تێ‌بکۆشێت. هه‌ر وه‌ک گوتمان یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای نه‌مانی کۆماری کوردستان، تووشی لاوازی و ته‌نانه‌ت هێندێک جار بێ ده‌نگی هاتبوو.
هه‌ر چه‌ند سه‌ره‌تاکانی دوای شۆ‌ڕ‌شی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی 1979 دیسان ژنانی دێموکرات به جۆرێک که‌وتبوونه‌وه کار، به‌ڵام دوای که‌وتنه شاخی خه‌بات، دووباره تووشی لاوازی هاتبوو.
به‌ڵام دوای کۆنگره‌ی 7ی حیزب، کاک عه‌بدوڵڵا که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب بووه، به بـڕیاری حیزب و خه‌مخۆریی خۆیان، ده‌ستیان کردووه به زیندوو کردنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ژنان و کار و تێکۆشانی کاک عه‌بدوڵڵا بۆته بناغه‌ی زیندوو کردنه‌وه که هه‌تا ئێستاش دوای ده‌یان ساڵه به‌رده‌وام ئه‌و یه‌کیه‌تییه له گه‌شه کردن دایه.
خه‌مخۆری مافی ژنانی کورد، کاک عه‌بدوڵڵای خاوه‌ن ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وایه‌تی و قاره‌مانی نێو چاڵه ره‌شه‌کانی رێژیمی په‌هله‌وی، ده‌فه‌رمێ:
ده‌ڵێ له زاری منه‌وه به ژنان بڵێن سه‌ربه‌خۆ بن، مافی خۆیان بناسن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی تێ‌بکۆشن به‌تایبه‌ت ژنانی ناوخۆ چونکه تێکۆشانی راسته‌قینه ده‌بێ له ناخۆی وڵات‌دا بێت.
کاک عه‌بدوڵڵا ئێستا سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌نی، وه‌ک هه‌میشه ئومێده‌واره به‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌ی و به ئاواتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشتیمان و زێده‌که‌یه‌تی که قه‌ت نه‌یتوانیوه به‌ئیستراحه‌ت و به‌ئازادی تێیدا بژیت.
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سڵامه‌تی بۆ کاک عه‌بدوڵڵای به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ده‌خوازم، هه‌ر بژیت و ئێمه‌ی ژنانیش نه کار و تێکۆشانی به‌ڕێزیان و نه رێنوێنییه‌کانی له بیر ناکه‌ین و ده‌که‌ینه چرای رووناکی داهاتووی خه‌باتمان.