کوردستان میدیا: خۆپێشاندانێک بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات و له سێداره‌دانی سێ لاوی كورد به ده‌ستی ڕێژیمی كۆماری تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران له تۆرونتۆی كانادا بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، كاتژمێر ٣ی دوای نیوه‌ڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات و له سێداره‌دانی سێ لاوی كورد به ده‌ستی كۆماری تیرۆریستی ئیسلامیی ئێران له تۆرونتۆی كانادا، له لایه‌ن لایه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا به به‌شداری ده‌یان كه‌س له كوردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تا په‌یامێک به‌م بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له لایه‌ن "په‌رویز ڕه‌شیدی" پێشكەش كرا.
له په‌یامه‌كه‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشی مووشه‌كی و له سێداره‌دانی سێ لاوی كورد له یه‌ک ڕۆژدا به ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له بنهماڵەی ئه‌و شه‌هیدانه و حیزبه‌كان و گه‌لی كورد كرا. هه‌روه‌ها له پەیامه‌كه هاتبوو كه کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە دژە ئینسانی و تێرۆریستیانە خاوەن پێشینەیەکی مێژووی دور و دڕێژە و بە سەدان جار بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی نەتەوەکەمان و وێڕانیی نیشتمانەکەمان پەنای بۆم کارانە بردووە؛ بەڵام ئەم کردەوانە نەک نەبوونەتە هۆی لەناوبردن و قڕکردن، یان پاشەکشە و دڵساردبوونەوەمان، بەڵکوو بوونەتە هۆی یەکبوون و هاوپێوەندی و بوژانەوەی سەر لەنوێی وەرزێکیتر لە خەبات و خۆڕاگری و تێکۆشانی ماندوونەناسانە بۆ ڕزگاریی یەکجاریمان.
له دڕێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا داوا لە هەموو ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان، ئازادیخوازان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکان كرابوو کە دەنگی نارەزایەتی خۆیان لەم کردەوانە هەڵبرن و پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕەوای ڕۆژهەڵات بکەن.
دواتر چه‌ندین دروشم به زمانی ئینگلیسی و كوردی وه‌كوو: "مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێران ناوه‌ندی تێرۆر، نا بۆ كوردكوژی، نا بۆ سێداره و هتد" له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه وترانه‌وه.