کوردستان میدیا: له رۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ و له ساڵیادی تیرۆی دوکتۆر قاسملوودا، له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به ناردنی شه‌پۆلی پارازیت پێش به وه‌شانی تیشک تیڤی گیرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی ٢٢ی پووشپهڕەوە ٢٣هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێمۆکرات، رێژیمی ئیسلامیی ئێران به ناردنی شه‌پۆلی پارازیت له ناوخۆی ئێران و کوردستان پێش به وه‌شانی تیشک تیڤی دەگرێت.
له ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتووی رابردوودا به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملووی شه‌هید، هه‌واڵی کار و چالاکیی به‌ربڵاوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ناوخۆی وڵات له ته‌له‌فیزیۆنی تیشکـهوه بڵاو کرانه‌وه و رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش بۆ پێش‌گرتن به‌م کاره ده‌ستی داوه‌ته ناردنی شه‌پۆلی پارازیت و ویستوویه به‌م چه‌شنه له کاریگه‌ریی ئه‌و چالاکییه‌کانه که‌م بکاته‌وه.
له ساڵانی رابردووش‌دا و به‌پێی به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی لایه‌ن و هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان، ده‌ستی داوه‌ته ناردنی شه‌پۆلی پارازیت بۆ سه‌ر رادیۆ، ماهواره و که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌و لایه‌نانه و ویستوویه له‌م رێگایه‌وه پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی راستی و دروستیی هه‌واڵ و رووداوه‌کانی ناوخۆی ئێران و کوردستان بگرێت.
به‌پێی هه‌واڵ و زانیارییه‌کان که‌له شاری ورمێ به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا گه‌یشتوون، له رۆژانی رابردوودا خێرایی ئینتێرنێت له‌و شاره دابه‌زیووه و بەکارهێنەران نه‌یانتوانیوه کاره‌کانیان راپه‌ڕێنن و به‌م چه‌شنه رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێشی به گه‌یاندنی زانیاری و رووداوه‌کان به خه‌ڵک گرتووه.
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو