سەباح نیکخا
"هیچ كه‌سێك سه‌ره‌خۆشی له من نه‌كات! مه‌نسوور هه‌ر ئه‌وه‌نده كوڕی من بوو تا گه‌وره‌م كرد و پێگه‌یشت، ئیتر بوو به كوڕی ئێوه؛ ئێستا منیش به قه‌ده‌ر یه‌كێك له خۆتان خاوه‌ن پرسه‌م، نه‌ك زیاتر" ئه‌م ڕسته‌یه كه دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ هێشتا له گوێی هاوشارییانی مه‌ریوانیدا ئه‌زرنگێته‌وه هه‌ڵوێستی مامه ڕه‌شه بوو له پرسەی شه‌هیدی سه‌ركرده مه‌نسوور فه‌تاحی (ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)دا.
قووڵبوونه‌وه به ناخی ئه‌م وشانه، جوامێری و له‌خۆبورده‌یی و فیداكاری مرۆڤێكمان پێئهسهلمێنێت كه له قوتابخانه‌كه‌ی دێموكرات و له سه‌نگه‌ره پڕ له شانازییه‌كه‌ی پێشه‌وا و قاسملوودا سه‌ركه‌وتووانه و سه‌ربه‌رزانه هه‌موو پله‌كانی مه‌زنایه‌تی بڕی و ئه‌و كه‌سایه‌تییه تۆكمه و تاقانه‌یه‌ی لێ ده‌رچوو كه گه‌له‌كه‌مان شانازی پێوه بکات.
كه‌سایه‌تی ئه‌و جوامێره بۆ هه‌ر كام له‌م ڕه‌هه‌ندانه پێویستی به ڕاڤه و شیكاری بابه‌تییانه هه‌یه:
- یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه بۆ هاوكاری و پشتیوانی كۆماری كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ریوانه‌وه چوون بۆ مەهاباد.
- خه‌باتكاری هه‌ردوو قۆناغی ڕه‌شی په‌هله‌وی و ئاخوندی.
- له ڕێبه‌رانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان له سه‌روبه‌ندی تێكچوونی ده‌سه‌ڵاتی دزێوی په‌هله‌ویدا.
- ئه‌ندامی یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی شۆرای شاری مه‌ریوان له هه‌ڵبژاردنه ئازاده‌كه‌ی دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تیدا .
- ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان.
- ئه‌ندامی لێژنه‌ی وتووێژی لایه‌نی كوردی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی حوسنی نیه‌تی ده‌وڵه‌تی بازرگان به سه‌رۆكایه‌تی داریوش فروهه‌ر.
- دوو جار برینداری ناو سه‌نگه‌ر.
- زیندانی سیاسی به جه‌سته‌ی زاماری بۆردمانه شیمیاییهكهی هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیك به ساڵێك.
ڕه‌شه هه‌ورامی یه‌كه‌مجار له ڕاپه‌ڕینی عه‌شایری هه‌ورامان دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی ڕێژیمی په‌هله‌وی و جاری دووهه‌م كاتێ كه سێبه‌ری دزێوی خومه‌ینیزم گه‌یشته كوردستان، چه‌كی شه‌ره‌ف و پارێزگاری له خاك و ئاوی كرده شان و دژی هه‌ر دوو شه‌وه‌زه‌نگی پاشایه‌تی و ئاخوندی مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و به‌رگری داگیرساند.
به هۆی بوونی چالاكانه و به‌رده‌وامی له نێو جه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشگێڕانهكاندا مێژوویه‌كی زیندوو بوو بۆ زیاتر له نیو سه‌ده‌ی حیزب و كوردستان و ناوچه‌كه.
مامه ڕه‌شه‌ی قاره‌مان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئازارانه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی نمونه‌یی پێگه‌یاند كه هه‌موویان به خۆشه‌ویستی نیشتمان گۆش كران و له که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بگره تا ده‌گاته زیندانی سیاسی و تێكۆشه‌ر و كادری پله‌به‌رزی شۆڕش و شه‌هیدی ڕێی ڕزگاری كوردستانی تێیدا ئه‌بینرێت.
سه‌ره‌ڕای ژیانی پڕمه‌ینه‌تی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری، دەرگای ماڵی مامه ڕه‌شه بۆ ئه‌ویندارانی ئازادی هه‌رده‌م ئاوه‌ڵا بوو، ئه‌وێ مه‌ئمه‌ن و جێژوانی نیشتمانپه‌روه‌ران و تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.
دابڕان له ئازیزانی و به‌تایبه‌ت داخی جه‌رگبڕی شه‌هیدبوونی دوو جگه‌رگۆشه‌كه‌ی (کاک ناسری دلێر و فه‌رمانده مه‌نسووری قاره‌مان) ئه‌م كهڵهپیاوهی به‌چۆكدا نه‌هێنا و تا دوایین ترپه و لێدانی دڵه مه‌زنه‌كه‌ی، بێهه‌ڵوێست نه‌بوو به‌رانبه‌ر به حیزب و نیشتمان و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌رچی ئاوا ژیانێك ڕه‌شه هه‌ورامی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتووی ناوچه‌ی مه‌ریوانی كرد به كه‌سێكی لاواز له ڕووی داراییه‌وه، به چه‌شنێك كه دواساته‌كانی ته‌مه‌نی له خانوویه‌كدا به‌سه‌ربرد كه هی خۆی نه‌بوو و تێیدا كرێچی بوو، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی هه‌ورامان و مه‌ریوان تاهه‌تایه بوو به هێما و سهرباشقەی كوردایه‌تی و فیداكاری و گیانبازی.
كۆی ئه‌م شتانه وای له‌و که‌ڵه‌پیاوه كرد كه له هه‌موو ناوچه‌ی مه‌ریوان و هه‌وراماندا كه‌متر كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و له ناو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا خۆشه‌ویست و جێی باوه‌ڕ بووبێ و ڕێزی لێگیرابێت.
گه‌رچی ئه‌و ئه‌وینداره‌ی ئازادیی نیشتمان وەکوو هەزاران کوردی بەشەرەفیتر، ڕزگاری کوردستانی نەبینی و بەو حەسرەتەوە سەرینایەوە به‌ڵام له لایه‌كه‌وه: "نامرن ئه‌وانه‌ی وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین" و له لایهكیترهوه یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ڕزگاری نیشتمان ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه و بێگومان باشترین ڕێزلێنان له گه‌وره‌پیاوان درێژه‌پێدانی ڕێگاكهیانه.
ناو و یاد و ئەندێشەی بەرز و بەڕێز بێ
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.