به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانایانی زانکۆی تۆرێنتۆی کانادا، له ئێران‌دا به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانه‌وه، ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر به‌ربڵاوتر له‌وه‌یه که ده‌وترێت.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند زانای پزیشکی له زانکۆی تۆرێنتۆ ده‌ڵێت که به‌پێی ئه‌و نموونانه‌ی له ئێرانه‌وه سه‌ردانی وڵاتانی دیکه‌یان کردووه و ده‌رکه‌وتووه کۆرۆنایان هه‌یه، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر له مانگ و نیوێک ده‌بێت که گه‌یشتووەته ئێران و به‌پێی زانستی پزیشکی و زانیارییه‌کان له‌باره‌ی کۆرۆناوه، چوونکه دژی ڤایرۆسه‌که هه‌نگاویان نه‌گرتووه، به شێوی نێونجی ده‌بێ زیاتر له ١٨ هەزار و ٣٣٠ که‌س له ئێران‌دا ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتبێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه، ده‌ڵێت که ڕه‌نگە له‌وپه‌ڕی خۆیدا تا ئێستا ٥٣ هەزار و ٤٧٠ که‌س تووش بووبن و نێونجییه‌که‌ی ١٨ هەزار و ٣٠٠ که‌سه بۆ مانگ و نیوێک به‌بێ هه‌ڵسوکه‌وتی دروستی حەلامهت بۆ قه‌ره‌نتینه‌کردنی نه‌خۆشه‌کان و شوێنێک که ڤایرۆسی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان بووەته هۆی دروستبوونی کاره‌سات له ئێران‌دا. بۆ به‌شداریی خه‌ڵک له خۆپیشاندانی ٢٢ی ڕێبه‌ندان و نمایشی هه‌ڵبژاردن، ڕاستیی ڤایرۆسه‌که‌یان به خه‌ڵک نه‌وت و ئێستا سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای ئێران وه‌مه‌ترسی که‌وتووه.